ئالۆنسۆ: له‌به‌ر حورمه‌تی هه‌وادارانم ئێسته‌ له‌ مێكسیكۆم

بڕیاریدا گۆڕه‌پانی پاڵه‌وانییه‌تی مێكسیكۆ چۆل نه‌كات

ئالۆنسۆ: له‌به‌ر حورمه‌تی هه‌وادارانم ئێسته‌ له‌ مێكسیكۆم
ئالۆنسۆ: له‌به‌ر حورمه‌تی هه‌وادارانم ئێسته‌ له‌ مێكسیكۆم

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

 ئالۆنسۆ له‌ كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ پێشبڕكێی فۆرمولا وه‌نی مێكسیكۆ، ڕایگه‌یاند كه‌ گرفتی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌رخاتری هه‌واداره‌كانی بڕیاریدا گۆڕه‌پانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ چۆل نه‌كات.

 

فێرناندۆ ئالۆنسۆ، شۆفێری تیپی هۆندا، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئێسته‌ كێشه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ڕێز و خۆشه‌ویستی و حورمه‌تی هه‌وادارانی خوێنگه‌رمی وڵاتی مێكسیكۆ به‌شداریی ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تییه‌ی كردووه‌.

ئالۆنسۆ، شۆفێری به‌ناوبانگی ئیسپانی له‌ ده‌ستپێكی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كێشه‌ی تێكه‌وت، به‌ڵام بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت.