لۆپێز دیسان بووه‌ پاڵه‌وان

بۆ دووه‌مین جار به‌ ناسناوی خوله‌كه‌ شاد بوو

لۆپێز دیسان بووه‌ پاڵه‌وان
لۆپێز دیسان بووه‌ پاڵه‌وان

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

خۆزێ ماریا لۆپێز، له‌ پاڵه‌وانیه‌تی فیا تۆرینگ پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه‌ی ده‌ستخست.

 

پێشبڕكێی فیا تۆرینگ كه‌ له‌ بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند به‌ڕێوه‌ چوو، سه‌ختی و ململانێیه‌كی زۆری له‌ نێوان یاریزانه‌كان به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

خۆزێ ماریا لۆپێز، شۆفێری تیما سیترۆین هه‌ر له‌ ده‌ستپێكی پێشبڕكێیه‌كه‌ی جله‌وی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی گرت و توانی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وێت، به‌مه‌یش خه‌ون و هیوای تۆم كۆرۆنێلی شۆفێری تیپی لادا و نیكی هاتسبۆرگ و نیكۆلاس لاپیێری له‌ گۆڕنا.

له‌ میانه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌دا، ییڤان مووله‌ر به‌هۆی پێكدادانه‌وه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی جێهێشت، به‌مه‌یش ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م ماریا لۆپێز چۆل كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بۆ دووه‌مینجار به‌ ناسناوی پێشبڕكێیه‌كه‌ شاد بوو.