کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لۆپێز دیسان بووه پاڵه‌وان
بۆ دووه‌مین جار به ناسناوی خوله‌كه شاد بوو
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
خۆزێ ماریا لۆپێز، له پاڵه‌وانیه‌تی فیا تۆرینگ پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه‌ی ده‌ستخست.
پێشبڕكێی فیا تۆرینگ كه له بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند به‌ڕێوه چوو، سه‌ختی و ململانێیه‌كی زۆری له نێوان یاریزانه‌كان به‌خۆیه‌وه بینی.
خۆزێ ماریا لۆپێز، شۆفێری تیما سیترۆین هه‌ر له ده‌ستپێكی پێشبڕكێیه‌كه‌ی جله‌وی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی گرت و توانی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وێت، به‌مه‌یش خه‌ون و هیوای تۆم كۆرۆنێلی شۆفێری تیپی لادا و نیكی هاتسبۆرگ و نیكۆلاس لاپیێری له گۆڕنا.
له میانه‌ی پێشبڕكێیه‌كه‌دا، ییڤان مووله‌ر به‌هۆی پێكدادانه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه‌ی جێهێشت، به‌مه‌یش ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م ماریا لۆپێز چۆل كرد كه به‌هۆیه‌وه بۆ دووه‌مینجار به ناسناوی پێشبڕكێیه‌كه شاد بوو.