کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شومایخهر له نێوان مه‌رگ و گه‌ڕانه‌وه‌دا گیری خواردووه
چه‌ندان زانیاری له باره‌ی ته‌ندروستییه‌وه له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه دزه‌ی كردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
شومایخه‌ری شۆفێری ئه‌ڵمانی به ناوبانگ ماوه‌یه‌كه به‌هۆی ئه‌و پێكانه سه‌خته‌ی تۆشی هاتووه له حاڵه‌تی بێهۆشیدایه، كه‌چی هێشتا هیوای به ژیان ماوه و باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (1.11.2015( له باره‌ی بارودۆخی مایكل شومایخهر، ئه‌فسانه‌ی پێشبڕكێی فورمولا وه‌ن ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له ته‌ندروستی ئه‌و شۆفێره ده‌كا كه له 2013 دووچاری ڕووداوێكی تراژیدایا هات، كاتێك سه‌ری به به‌ردێك كه‌وت و یه‌كسه‌ر هۆشی خۆی له‌ده‌ستدا.
جان تۆد، سه‌رۆكی تیپی فیرارییه و كه‌سێكی نزیكه له شۆمایخهر و ده‌ڵێت: "زۆرجار شومایخهر ده‌بینم و هێشتا هیوای زۆره و به‌رده‌وامه له به‌رگه‌گرتن له‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ژیانیه‌تی."
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و ڕاپۆرته‌دا خراوه‌ته ڕوو، خێزانی شومایخهر له باره‌ی ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تا ئه‌م كاتانه‌یش له شومایخهر له حاڵه‌تی بێهۆشیدایه و زۆربه‌ی ماسولكه‌كانی له‌ده‌ستداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نیا كێشی 45 كگم ماوه‌ته‌وه.
شومایخه‌ری ته‌مه‌ن 46 ساڵ، ئێسته له نهخۆشخانهیهكه له لۆزان له وڵاتی سویسرا كه كه‌وتۆته نزیك ماڵه‌كه‌یان، پێشتریش چه‌ندان جاری هه‌واڵی مردنی بڵاو كرایه‌وه.