کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڕۆزبێرگ تاڵاوی شكستی به هامێڵتۆن نۆشی
خێراترین كاتی تۆمار كرد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له كێبڕكێی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فۆڕمۆلا وه‌نی مێكسیكۆ، پله‌ی یه‌كه‌میان له لویس هامێڵتۆن وه‌رگرت.
دوێنێ شه‌ممه (31.11.2015)، نیكۆ ڕۆزبێرگی شۆفێری تیمی مێرسێدێس پله‌ی یه‌كه‌می له كێبڕكێی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فۆرمۆلا وه‌نی مێكسیكۆ به‌ده‌ستهێنا.
ڕۆزبێرگ له هه‌فته‌ی ڕابردوو پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تیی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌مێریكا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌مجار ئه‌نجامه‌كانی باشتر كرد و پله‌ی یه‌كه‌می له لیۆس هامێڵتۆنی هاوتیمی خۆی وه‌رگرت.
ڕۆزبێرگ، خێراترین كاتی له تاقیكارییه‌كان به‌ده‌ستهێنا، دوای بڕینی یه‌ك سووڕانه‌وه به ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك و 19 چركه و 480 به‌ش له چركه‌دا.
ئه‌مه چواره‌م جاره له‌م وه‌رزه‌دا ڕۆزبێرگی ئه‌ڵمانی ده‌رچووی یه‌كه‌می كێبڕكێییه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا هیچ نازناوێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.