وەرزش
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆزبێرگ بەخیلی بە هامیلتۆن دەبا
سەرەڕای ئەوەی لە یەک تیپدان
K24- ژووری هەواڵ
نیکۆ رۆزبێرگ، شوفێری ئەڵمانی تیپی مێرسیدس بەخیلی بە لیویس هامیلتۆنی هاوتیپی دەبات و هۆکاری سەرکەوتنی ئاشکرا دەکات.
هەفتەی رابردوو هامیلتۆن بۆ سێیەمین جار پاڵەوانبوونی خۆی لە پیشبڕکێیەکانی فۆرمۆلا١ مسۆگەرکرد و رۆزبێرگیش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، لە میدیاکانەوە وێنەی دڵتەنگی شوفێرە ئەڵمانییەکە بە یەکەم بوونی شوفیرەر بریتانییەکە بڵاوکرایەوە.
رۆزبێرگ لەبارەی هۆکاری یەکەمبوونی هامیلتۆنەوە گوتی 'بۆ ئەوەی من یەکەم بم، دەبێت زیاتر هەوڵ بدە، چونکە هامیلتۆن بەهۆی لێزانییەکەی توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت'.
تیپی مێرسیدس چوار گەڕ پێش ئەوەی پاڵەوانییەتی جیهانی فۆرمۆلا١ کۆتایی بێت، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی تیپەکان بەدەستهێنا.