کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه‌يه‌كى نوێ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه
فڕۆكه‌ى ئێرباسى ئييه 380 يه
K24- ژوورى هه‌واڵ
كۆمپانیای ئێرباسی فڕۆكەوانی بۆ ساڵى 2016 فڕۆكەی جۆری ئییە 380 به‌رهه‌م ده‌هێنێ و تا ئه‌و كاته‌ش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هيچ كۆمپانيايه‌ك ناكات.
سه‌رۆكى يه‌كه‌ى به‌رهه‌م هێنانى فڕۆكه له كۆمپانياى ئێرابس، پێشبينيى ئه‌وه ده‌كات كه بۆ ساڵى 2016 به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو فڕۆكه‌ى ئێبرباس ئييه به‌رهه‌م بهێنن و فرۆشيشى زۆر بێت.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (8.11.2015) فابرێس بریجییە، سەرۆكی یەكەی بەرھەم ھێنانی فڕۆكه لە كۆمپانیای ئێرباس، رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌وان پێشبينى ئه‌وه ده‌كه‌ن ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكەی جۆری ئێرباس ئییە 380 نوێ به‌رهه‌م بهێنن و لەبازاڕەكانی جیھان بفرۆشرێت، به‌ڵام تا ساڵی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ھیچ كۆمپانیایەك بۆ فرۆشتنیان واژوو ناكه‌ن.
برییجیە، لەبارەی دواكەوتنی فڕۆكەی ئییە 380ی نوێ ئاماژەی بەوەكرد، بەرھەمی ئەمجارە وەك ساڵانی رابردوو نابێت و ئەم دواكەوتنەش كێشە بۆ كڕیارانی كۆمپانیاكەمان دروست ناكات و فڕۆكەكانیش، بە شێوەیەكی پێشكەوتوو و جیاواز كاریان بۆ كراوەو، یەكێك لە تایبەتمەندیەكانیش جێگای 600 سەرنیشین دەكاتەوە .
وا بڕياره كاری داھاتووی كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێرباسی ئەوروپی، گەورەترین فڕۆكه بۆ شانشینی عەرەبی یەكگرتوو دروست دەكات.