87 تۆن خۆراک گەرێندرایەوە ئێران

لە كوالیتی كۆنتڕۆڵ دەرنەچووە

87 تۆن خۆراک گەرێندرایەوە ئێران
87 تۆن خۆراک گەرێندرایەوە ئێران

K24 ژووری ھەواڵ
له‌ سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان-ئێران له‌ مه‌رزی باشماخ، 87 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو گەرێندرایەوە ئێران.
بە پێی ئاماری بەشی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌کانى سنووری نێوده‌وڵه‌تى باشماخ (163كم، رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی)، لە رۆژی پێنجشەممەوه‌ تا ئێوارەی دوێنێ ھەینی (6.11.205) واتا تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا 87 خۆراكی ماوە بەسەرچوو، لە سنوورەكە دوای دەرنەچوونی لە كوالیتی كۆنترۆڵ گەرێندراوەتەوە ئێران.
ئامارەكە ئاشكرای دەكات كه‌ لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، بڕی 41 تۆن و 850 کیلۆگرام گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی کاڵ که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێم هاورده‌کرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ پشکنین ده‌رنه‌چوبوو، گه‌ڕێنرایه‌وه‌.


ھەروەھا رۆژی هه‌ینی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆراک بڕی 10 تەن و 440 کیلۆگرام ته‌ماته‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ پشکنین ده‌رنه‌چوو. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ بری 10 تەن و 720 کیلۆگرام که‌ره‌ و بڕی 23 تەن و 750کیلۆگرام مێوژی ئۆزبه‌کی بۆ خاکی ئێران گه‌ڕێنرایه‌وه‌''.