کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌رتى پيشه‌سازى ئه‌ڵمانيا دابه‌زينى به‌خۆوه بينيوه
ته‌نها كه‌رتى وزه گه‌شه‌ى ئابوورى كردووه
K24 - ژوورى هه‌واڵ
ئاستی بەرھەمھێنانی كەرتی پیشەسازی ئەڵمانیا لە مانگی نۆی ئەمساڵ ، گەورەترین دابەزنینی بەخۆیەوە بینیوە.
وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا بڵاویكردۆەتەوە، ئاستی بەرھەمھێنانی پیشەسازی ئەڵمانیا لەسەرەتای ساڵی 2015 تاوەكو مانگی 9، نزمترین ئاستی تۆماركردوەو كاریگەری خراپیشی كردۆتە سەر ئابووری وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا.
لەھەمانكاتدا داواكاری دەرەكی بۆ كەلوپەلە پیشەسازيیەكان رووی لە كەمی كردووە.
وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە كەرتی وزە جياواز له كه‌رته‌كانى ديكه‌ى پيشه‌سازى وڵاته‌كه، بەرێژەی لە سەدا 3 بەرزبۆتە.
هه‌رچى كەرتەكانی دیكە پیشەسازييه لە ئەڵمانیا بە گشتی، بەرھەمەكانیان مانگ لەدوای مانگ دابەزینیان بەخۆیانەوە بینیوەو پیشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ رێژه‌كه دابەزینی زیاتر تۆماربكات.