ئێران ھاوردەكردنی كەلوپەلی ئەمەریكی قەدەغە دەكات

پێويستمان به‌ كه‌ى ئێف سى توركيا هه‌يه‌ نه‌ك ئه‌مه‌ريكا

ئێران ھاوردەكردنی كەلوپەلی ئەمەریكی قەدەغە دەكات
ئێران ھاوردەكردنی كەلوپەلی ئەمەریكی قەدەغە دەكات

K24 - ژوورى هه‌واڵ

ئەحمەدرەزا نیعمەت‌ زادە، وزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئێران ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی په‌يامى عەلی خامنه‌یی ڕێبەری ئێران بۆ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ، لە سەر مەرجەكانی  بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی، پێویستە ھەموو بەڕێوەبەران و بریكارانی ناوەندە پیشەسازی و بازرگانییەكانی ئێران بە فەرمی ھاوردەكردنی كەلوپەلی ئەمەریكی قەدەغە بكەن.

ئەو بڕیارەی وزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئێران دوای ئەوە ھات كە  ڕێبەری ئێران -عەلی خامنه‌یی، لە نامەكەیدا بۆ  سەرۆك كۆماری ئێران جەختی لەوە كردبووەوە كە نەھێشتنی ئابڵۆقەكانی سەر ئێران، نابێت لە سەر حیسابی ھاوردەكردنی ڕەھای  كەلوپەلی بیانی بۆ ئێران بێت.

لە نامەكەشیدا فەرمانی دابوو بە ھەموو شێوەیەك ڕێگری لە ھاوردەكردنی كەلوپەلی ئەمەریكی بكرێت.

بە دوای ئەو بڕیارەدا تەنانەت - خواردنگەی كه‌ى ئێف  سی - كە ڕیستورانتێكی زنجیرەیی ئەمەریكییە و لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا نوێنەرایەتی ھەیە، دەرگاكەی داخرا. خاوەنی - خواردنگەی ئێف  سی - لا تارانی پایتەختی ئێرانیش  بۆ دەبازبوونی لەو بڕیارە ئاشكرای كرد كم ئەو نوێنەرایەتی  كۆمپانیای - كه‌ى ئێف  سی - حەڵاڵی - تورکیا ھەیە، نەك كه‌ى ئێف سی ئەمەریكايی.