بازاڕێكى ده‌ستى دوو له‌ هه‌ولێر خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌

كه‌لوپه‌له‌كان هه‌م ناوازه‌ن، هه‌ميش هه‌رزانن

بازاڕێكى ده‌ستى دوو له‌ هه‌ولێر خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌
بازاڕێكى ده‌ستى دوو له‌ هه‌ولێر خواستى زۆرى له‌سه‌ره‌

K24 - ژوورى هه‌واڵ

بازاری دەستی دوو لە ھەولێر لە رۆژانی ھەینی دا زۆرترین کڕیار لەخۆی کۆدەکاتەوە.

بازاری دەستی دوو لە ھەولێر یەکێکە لەو بازاڕانەی کە رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە مەبەستی کڕینی کەلوپەل بە نرخێکی ھەرزان سەردانی دەکەن، بەڵام جیاواز لە رۆژەکانی ديكه‌ و لە رۆژانی ھەینیدا بازاڕەکە لە جاران گەرمتر دەبێت.

زۆربەی ئەو خەڵکانەی سەردانی ئەم بازاڕە دەکەن، كه‌سانێكن ده‌يانه‌وێت ئه‌و شته‌ ناوازنه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له‌ بازاڕه‌ ئاساييه‌كان ده‌ستناكه‌ون، له‌ هه‌مان كاتدا نرخه‌كه‌شيان زۆر نييه‌.

قەلایەکی کۆن و بازارێک پر لە کەرەستەی کۆن، لە نزیک قەڵای ھەولێرە، ماوەی چەندان ساڵە بۆتە شوێنی فرۆشتنی ئه‌و کەلوپەلانەى دەستى دوون.

له‌رۆژانی ھەینی زۆرترین کڕیاری کەل و پەلی دەستی دوو لە خۆی کۆ دەکاتەوە ئێرە، بازاڕه‌ بووه‌ته‌ ناوه‌ندێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ دواى شتومه‌كى جياواز و له‌ هه‌مان كاتدا هه‌رزان ده‌گه‌ڕێنز

ھەرچەندە بەشێک لەو کەل و پەلانەی لێرە دەفرۆشرێن زۆر بە زەحمەت دەتوانرێت بەکاربھێنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر کەمی بەھاکەیان خەڵک ھەر رووی تێدەکات، چونكه‌ به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌له‌كان له‌ بازاڕه‌كانى ديكه‌ ده‌ست ناكه‌ون، ئه‌گه‌ر ده‌ستيش بكه‌ون نرخه‌كانى 5 ئه‌وه‌نده‌ زياتره‌.

کەل و پەلەکان تا ده‌گه‌نه‌ ئەم بازاڕە، بە سێ قۆناغ تێپەڕ ده‌بن، ھاووڵاتیان کەرەستەکانيیان بە دەڵاڵەکان دەفرۆشن ئەوانیش دەیھێنن بۆ ئەم بازارەو بەو کەسانەی دەفرۆشن کە لێرە خاوەنی دوکانی کەل و پەلی دەستی دوون یان ئەوەتا لەسەر شەقامەکان دەیفرۆشن.