کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كڕيارانى چين به دهست بازاڕى ساختهوه دهناڵێنن
حكوومتى چين سزايان دهدا
K24- ژوورى ههواڵ
40 %ی ئەو كەلوپەلانەی لە رێگەی بازاڕی ئینتەرنێتەوە لە وڵاتی چین ئاڵوگۆڕیان پێ دەكرێت ساختەن.
ئاژانسی ههواڵى شینخوای چینی بڵاويكردووهتهوه، لەماوەی ساڵی رابروودا، ئەو كڕیارانەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بە شێوەیەكی خێرا بازاڕیان كردوە، بۆیان دەركەوتووە بازاڕەكان ساختەو مایە پوچن، دەستەڵاتدارانی چین لە ھەوڵی ئەوەدان ئەو كۆمپانيانهى لەرێی ئینتەرنێتەوە كاڵاكانيان بۆ فرۆشتن داناوە سزایان بدات، بەتایبەتی كۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمھێنانی مۆبایلی ئایفۆنی كە بازاڕەكانی چینان كردووهته ئامانج و خاڵكێكی زۆر مامەڵەی لەگەڵدا كردوون.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ، بڕى ئەو پارەیەی لەماوەی یەك ساڵدا ھاووڵاتیانی چینی بۆ كڕینی كاڵا خەرجیان كردوە ، نزیكەی 442 ملیار دۆلار بووە.