ئابووری
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فرۆشى ئۆتۆمبيڵ له توركيا زياد ده‌كا
له يه‌ك مانگدا 730 هه‌زار ئۆتۆمبێل فرۆشراوه
K24 – ھەولێر
لەمانگی 10 ی ئەمساڵ ئاستی فرۆشی ئۆتۆمبێل لە توركیا بۆ 34% به‌رزبووه‌ته‌وه.
یەكێتی دابەشكردنی ئۆتۆمبێل لە توركیا بڵاويكردووه‌ته‌وه كە ژمارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلی گه‌وره و بچووك لەمانگی 10 بە رێژەی 34% فرۆشیان زیادیكردووە و تەنیا لەم مانگەدا نزیكەی 730 ھەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون و ئەمە لەكاتێكدایە لەچەند مانگی رابردوودا، ئاستی فرۆشی ئۆتۆمێڵ 3% بووه و نزیكەی 640 ھەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون.
ئاماژەی به‌وه‌شكردووه كه لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش، رێژەی فرۆشی ئۆتۆمبێل رووەو ھەڵكشان ده‌چێت.
هه‌روه‌ها كۆی گشتی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەكانیش لەماوەی یەك ساڵدا، نزیكەی 1 ملیۆن ئۆتۆمبێل بووە.