فرۆشى ئۆتۆمبيڵ له‌ توركيا زياد ده‌كا

له‌ يه‌ك مانگدا 730 هه‌زار ئۆتۆمبێل فرۆشراوه‌

فرۆشى ئۆتۆمبيڵ له‌ توركيا زياد ده‌كا
فرۆشى ئۆتۆمبيڵ له‌ توركيا زياد ده‌كا

K24 – ھەولێر

لەمانگی 10 ی ئەمساڵ ئاستی فرۆشی ئۆتۆمبێل لە توركیا بۆ 34% به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

یەكێتی دابەشكردنی ئۆتۆمبێل لە توركیا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ كە ژمارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ و بچووك لەمانگی 10 بە رێژەی 34% فرۆشیان زیادیكردووە و تەنیا لەم مانگەدا نزیكەی 730 ھەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون و ئەمە لەكاتێكدایە لەچەند مانگی رابردوودا، ئاستی فرۆشی ئۆتۆمێڵ 3% بووه‌ و نزیكەی 640 ھەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش، رێژەی فرۆشی ئۆتۆمبێل رووەو ھەڵكشان ده‌چێت.

هه‌روه‌ها كۆی گشتی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەكانیش لەماوەی یەك ساڵدا، نزیكەی 1 ملیۆن ئۆتۆمبێل بووە.