ئابووری
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له وهرزێكدا نزیکی 50 مليۆن ئايفۆن دهفرۆشرێ
فرۆشى ئايپاد دابهزييوه
K24- ژوورى ههواڵ
کۆمپانیای "ئەپڵ" تەنیا لە وەرزی کۆتایی ئەمساڵ ٤٨ ملیۆن ئامێری ئایفۆنی فرۆشتووە، بهجۆرێك ١١ ملیار دۆلاری كۆكردووهتهوه، کۆکردنەوەی ئەو سامانەش زیاتر دوای ئەوە دەستی پێکرد کە ئایفۆنە نوێکەی خستە بازاڕەوە .
ئەپڵ، لە سەر ئاستی جیھان و بەراورد بەھەمان وەرز لە ساڵی ٢٠١٤ بە رێژەی 22% فرۆشی ئایفۆنی زیادی کردووە.
قازانجەکانی ئایفۆن 60% کۆی قازانجەکانی ئەپڵ پێکدەھێنێت و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای ئەپڵ ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە فرۆشتنی ئايپادهكانيان دابەزیوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 9ملیۆن ئامێری ئایپادیان فرۆشتووە کە به بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمی کردووە .