کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا بڕى 10 مليار دۆلار زيانى بهركهوتووه
كێشە ناوخۆییەكانی توركیا زیانی 10 ملیار دۆلاری بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.
K24- ژوورى ههواڵ
كێشە ناوخۆییەكانی توركیا زیانی 10 ملیار دۆلاری بە ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.
سەرۆكی یەكێتی چێشتخانەكان لەتوركیا، رایگەیاندووە كه ئابووری وڵاتەكەی لە 25 ساڵی رابردوودا بە بەردەوامی لەگەشەسەندندا بووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕو پێكدادانەكان و زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی وڵات، كەرتی گەشتیاری بەبڕی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.
ئاماژهى بهوهشداوه: "بە بهراود بەساڵی رابردوو رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی توركیا زۆر كەمیكردووە.
بە گوتەی سەرۆكی یەكێتی چێشتخانەكانی توركیا، ساڵانی ڕابردوو 40 ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانیان دەكرد، بەڵام ئەمساڵ هەرگیز چاوەڕوان هاتنی ئەو رێژەیە ناكەن ئهمهش بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی وڵاتەوەیە.