کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌رشی ئیلام بوو به ماركه
به 15 ھەزار كەس ده‌یچنن
K24- ئیلام
15 هه‌زار كه‌س خه‌ریكی فەرشی دەستچنی پارێزگای ئیلامن، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته ماركەیەكی جیھانی.
موحەمەد مورواردی، پارێزگاری ئیلام، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كە لە چەند ساڵی رابردوودا، فەرشی دەستچنی پارێزگه‌كه‌یان لە رۆژھەڵاتی كوردستان، بووەتە ماركەیەكی جیھانی و لە ناو بازارە نێوخۆیی و جیھانییەكان، نێوبانگی تایبه‌تی خۆی ھەیە.
ناوبراو بەھەواڵنەری "ئیرنا"ی گوتووه: "زۆربەی فەرشچنەكانی ئیلام خاوەنی بڕوانامەی زانستگەن و جگە لەوەی بازاڕێكی كاریان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هونه‌ركاری و وردبینی بكرێت له‌كاره‌كاندا و فۆڕمێكی جیهانیشی پێ به‌خشیوه.
مورواردی ھاوكات حكوومەتی ئێران لە بەبازاڕكردنی فەرشی ئیلام بە كەمتەرخەم دەزانێت و پێی وایه ئه‌گه‌ر پلانی باشتر هه‌بووایه، زیاتر فه‌رشه‌كه‌یان ده‌گه‌یشت به كڕیارانی جیهان.
نزیكەی 15 ھەزار كەس لە پارێزگای ئیلام سەرقاڵی چنینی فەرشن و ساڵانە زیاتر لە 8000 مەتری چوار گۆشە فەرش لەم پارێزگایە بەرھەم دێت.