کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سعووديه.. به‌هۆى كه‌مى ژماره‌ى حاجيان فرۆشى زێڕ كه‌مى كردووه
بازرگان و زێڕنگرهكانى شارى مه‌ككه رايده‌گه‌يه‌نن، ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانى رابردوو فرۆشى زێڕ كه‌م كردووه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ كه‌مى ژماره حاجيان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
K24 – ھەولێر
بازرگان و زێڕنگرهكانى شارى مه‌ككه رايده‌گه‌يه‌نن، ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانى رابردوو فرۆشى زێڕ كه‌مى كردووه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ كه‌مى ژماره حاجيان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى فه‌ريزه‌ى حه‌جكردن، زێڕانگران و بازرگانان خوازيارن زۆرترين بڕ له به‌رهه‌مه‌كانيان بفرۆشن، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ئه‌مساڵ به هۆی كه‌می ژماره‌ی حاجیان، بڕێكی كه‌متریان له چاو ساڵانی رابردوویان فرۆشتووه.
ساڵانه حاجیانی ماڵی خودا، له‌گه‌ڵ هاتنیان بۆ شاری مه‌ككه له گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شته‌كه‌یاندا، دیاری به نرخ بۆ خزمان و دۆستانیان ده‌به‌نه‌وه.
میعراج عه‌بدولمه‌جید كه حاجیه‌كی جه‌زائیریه باس له‌وه ده‌كات، كه به‌به‌راود له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی نرخی زێر له سعوودیه هه‌رزانتره و ده‌ڵێت: "نرخی زێڕ له جه‌زائیر هه‌ندێك گرانه، ئهنگوستیلهیهكم بۆ كچه‌كه‌م و یه‌كێكی دیكه‌ش بۆ خێزانه‌كه‌م كڕیوه، إن شاءالله پێی دڵخۆش ده‌بن".
زێڕ فرۆشه‌كانى ئه‌و شاره، پێيان وايه ئه‌مساڵ ژماره‌ی حاجیان پاشه‌كشه‌ی كردووه، بۆیه فرۆشی زێڕ هه‌ندێك كه‌می كردووه.
هه‌روه‌كوو يه‌كێك له زێڕنگره‌كان ده‌ڵێت: "رۆژانی حه‌ج فرۆشی زێڕ زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی حاجیان، بڕی فرۆش كه‌می كردووه، بۆیه ئه‌وان شتی بچوكی وه‌ك ئه‌نگوستیله و زنجیر ده‌كڕن، و شتی گرانبه‌ها ناكڕن".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌مساڵ 1 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌شتیان به‌ره‌و شاری مه‌ككه كردووه، له كاتێكدا له ساڵانی رابردوو ئه‌ور رێژه‌یه ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س.