ئه‌مه‌ریكا ده‌رگای بازرگانی له‌گه‌ڵ كوبا ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا ده‌رگای بازرگانی له‌گه‌ڵ كوبا ده‌كاته‌وه‌
ئه‌مه‌ریكا ده‌رگای بازرگانی له‌گه‌ڵ كوبا ده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر
ویلاتەیەگرتوەكانی ئەمه‌ریكا، دەرگای بازرگانی و گەشتكردنی بە رووی دەوڵەتی كوبا دەكاتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە، دوای 53 ساڵ پێوەندییەكانی ئەم دوو وڵاتە ئاسایی دەبێتەوە و گفتوگۆكانیش بۆ بەرەوپێشبردنی پەویوەندیەكان بەردەوامن.

باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلاتە یەگرتووەكانی ئەمه‌ریكا، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رائول كاسترۆ، سەرۆكی كۆماری كوبا، باسی بەرەوپێشبردنی پێوەندییەكانی نێوانیان كرد و بڕیاریاندا لەمەودوا پەویوەندییەكانیان لەبوارەكانی بازرگانی و گەشتوگوزار و خزمەتگوازاری ئینتەرنێت و پێوەندییە بانكییەكان پەرەی پێ بدەن، ئەم بڕیارەش لە رۆژی دووشەمەی داھاتوو دەچێتە بواری جێ نەجێ كردنەوە.

لەمانگی مانگی 12ی 2014 بۆ یەكەم جار باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لەبارەی پێوەندییەكانی لەگەڵ كوبا، باسی لەوە كردبوو كە ناكۆكییەكانمان سودی نەبووە سیاسەتی ئەمه‌ریكاش لەگەڵ سیستەمی سەردەمیانە ھەنگاو دەنێیت و رابردوو لە بیردەكەین.