کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گرانترین 133 شاری جیهان دیاری كران
K24- ههولێر
لە لێكۆلینەوەیەكی تازەی بانكی USB سویسری كە لەسەر 133 لە گرانترین شارەكان لە ڕووی ژیان بەسەربردن ئەنجامی داوە، تیایدا ھەریەك لە شارەكانی نیویۆرك و جنێف و زیوریج ، بە گرانترین شار لە رووی خەرجیەوە، لەپلەی یەكەم و دووەم و سێیەم دێن ، راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشداوە ، ژیان لەو سێ شارە بۆ كەسانی ئاسایی ئەستەمە.
نیویۆرك پایتەختی بازرگانی لە جیھان و بە پایتەختی ئابوری ویلاتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا ناسراوە ،گرانترین شارە لە جیھان لەبەكرێدانی خانوو ، ئەم شارە كیشەی نەبونی شوێنی نیشتەجێ بوونی نییە ، بەڵام بەھۆی جوانی دیمەنەكانی وەك شارێكی سەرنج راكێش لەبواری گەشتیاری و بازرگانی و خۆشگوزەرانی ، كە ساڵانە بەسەدان ملیۆن كەس سەردانی دەكەن ، وای كردوە نرخی كرێی یەك مانگی خانوێكی سێ ژووری سادە لەم شارە ، بە بڕی چوارھەزارو پێنج سەد دۆلار بێت.
ژنێف پایتەختی سویسرا ، یەكێك لە شارە گەشتیاریەكانی جیھان ، بە دیمەنە جوان و سەرسوڕھێنەرەكانی ناسراوە ، لەم شارە قەیرانی كەمی خۆراك وای نەكردوە قەیران دروست و ببێتە گرانترین شار لەجیھان ، بەڵام وەك شارێكی ھەمیشە قەڵەباڵغ لە گەشتیار ، ئەگەر بتەوێ یەك تامی یەك ھەمبرگر بكەیت ، پێویستیت بە بیست خولەك كاركردن ھەیە.
بەھەمان شێوە زیوریخ وەك گەورەترین شاری پیشەسازی سویسرا بە دروست كردنی كاتژمێرو خشڵ و زێڕو ناسراوە ، جگەلەوەش ئەم شارە بەسروشتە جوانەكەی و دیمەنە دڵڕفێنەكانی بەناوبانگە ، بەھۆی گرانی نرخ لەسەر شتومەكەكان بەگشتی ، لەم شارە جگە لە ھاوڵاتیانی بەرەگەز سویسری لەسەدا نەوەدو نۆی خاوەن كارو دەوڵەمەندەكانی جیھان دەتوانن بەئاسانی ژیان بگوزەرێنن. مانەوەی تەنیا یەك شەو لەھۆتێلە پێن ئەستێترەیەكانی شاری زیوریخ دەگاتە نزیكەی سێ ھەزار دۆلار.