کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حكوومه‌تی عێراق: به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نا‌بڕدرێ
وەزیری بازرگانی عێراق رەتی دەكاتەوە، بەشە خۆراكی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ببڕدرێت و ئەندامێكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق ھۆشداری دەدات.
K24- هه‌ولێر
وەزیری بازرگانی عێراق رەتی دەكاتەوە، بەشە خۆراكی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ببڕدرێت و ئەندامێكی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق ھۆشداری دەدات.
دوێنێ چوارشه‌ممه (16.9.2015) محەمەد عەبدولکەریم، وەزیری بارزگانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه وەزارەتەكەیان بەردەوامە لە دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بە شارەکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەوەیشی خستۆتەڕوو كه ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت كه گوایه به‌شه خۆراكی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕدرێ، تەنیا دەنگۆیە و مەبەست لێی تێکدانی پێوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەند و ھەرێمی كوردستانه.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، له لێدوانێكدا به (K24)ی راگەیاند كه ھیچ بڕیاریك بۆ بڕینی بەشەخۆراك و دەرمانی ھەرێمی كوردستان نەدراوە، بەلام پێویستە ھەرێم خۆی بۆ ئەمە ئامادە بكات، چونكە چۆن بودجەی ھەرێمی كوردستانیان بڕی، دوور نییە لە ھەركاتێك بەشە خۆراك و دەرمانیش ببڕن.
گوتیشی: "ھەرێمی كوردستان تا ئێستا خۆی بۆ ئەمە ئامادە نەكردووە و لە ئەگەری روودانیشی تووشی قەیران دەبین".
دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی له ڕێگه‌ی نهندهری جیهانی توركییه‌وه نارده بازاڕه‌كانی جیهان، نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، بڕیاری بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دا، پاشان كه حه‌یده‌ر عه‌بادی بووه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كورد چاوه‌ڕێی ده‌كرد ئه‌و بڕیاره‌ی مالیكی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو خۆی به‌رده‌وام بوو، به‌مه‌ش قه‌یرانی دارایی گه‌وره‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروست كرد، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ملیۆنێك و 800 هه‌زار ئاواره‌ی ناوه‌ڕاست و باكووری عێراق، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه، ڕوویانكرده شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.