کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئێران: حكوومه‌ت هیچ پڕۆژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بێ‌کاری نه‌خستووه‌ته روو
ئەندامێكی كوردی په‌رله‌مانی ئێران رەخنە لە سیاسەتەكانی بەرپرسان لە بارەی كێشەكانی پارێزگا كوردنشینەكانەوە دەگرێت
K24- کرمانشان
ئەندامێكی كوردی په‌رله‌مانی ئێران رەخنە لە سیاسەتەكانی بەرپرسان لە بارەی كێشەكانی پارێزگا كوردنشینەكانەوە دەگرێت به‌وه‌ی حكوومه‌ت چاره‌ی بێ كاری نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
دوێنێ هه‌ینی (11.9.2015) عه‌بدوڵره‌زا میسری، نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرمانشان له په‌رله‌مانی ئێران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاندووه كه هیچ ویستێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نییه و حکوومه‌ت تاکوو ئێسته هیچ پڕۆژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی بێ‌کاری نه‌خستووه‌ته روو.
گوتیشی: "ئێران بووەتە بەھەشتی ھاوردەكردنی كەلوپەلی بیانی. كوردستانیش رێژەیەكی باڵای ئاماری بێكاری لە ئێران‌دا ھەیە و لە بواری وەبەرھێناندا بەرنامەیەكی بۆ دانەنراوە".
ستافی رێکخستنی ئابووری ئێرانیش رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌مساڵ ره‌نگه یه‌کێک له خراپترین ساڵه‌کانی 37 ساڵی رابردوو بێت و ئه‌گه‌ری ده‌رکردنی 4 هه‌زار کرێکار به هۆی کێشه ئابوورییه‌کانه‌وه هه‌یه.