کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڤۆڵكس ڤاگۆن له سۆزۆكی جیا ده‌بێته‌وه
فۆلكس فاگن به بڕیاری دادگه، پشكه‌كانی خۆی به سوزوكی ده‌فرۆشێته‌وه و ململانێی نێوانیان كۆتایی دێت.
K24- هەولێر
فۆلكس فاگن به بڕیاری دادگه، پشكه‌كانی خۆی به سوزوكی ده‌فرۆشێته‌وه و ململانێی نێوانیان كۆتایی دێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (30.8.2015) دادگه‌ی ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاری دا كه ڤۆڵكس ڤاگۆن، كۆمپانیای زه‌به‌لاحی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی، پشكه‌كانی كه له كۆمپانیای سوزوكی ژاپۆنی هه‌یبوو، بفرۆشێ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چوار ساڵه به ڕێژه‌ی 19.9ی پشكه‌كانی كۆمپانیا پیشه‌سازییه ئۆتۆمبێله ژاپۆنییه‌كه‌ی كڕیبوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا، كێشه‌ی زۆر له نێوانیاندا دروست ببوو.
سوزوكی ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێ دوای بڕیاری دادگه، خۆی ئه‌و پشكانه بكڕێته‌وه به نرخێكی گونجاو و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و بڕیاره هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دابه‌زینی بازاڕی كۆمپانیاكه‌یان نابێت.
فۆڵكس ڤاكن كه له‌گه‌ڵ تۆیۆتای ژاپۆنی، ساڵانه ململانێی یه‌كه‌می ده‌كه‌ن له‌ڕووی پڕفرۆشی و هه‌ریه‌كه‌یان لانی كه‌م ساڵی 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشن، كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه گره‌وی به‌وه بردووه‌ته‌وه كه جگه له به‌رهه‌می خۆی، له‌نێو زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی سیشهسازی ئۆتۆمبێل پشكی هه‌یه، له‌وانه: پۆرشه، فێراری، ڕۆلس ڕایس، بینتڵی، شكۆدا، سوزوكی، ڕینۆ