کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێركل به دۆسيه‌يه‌كى گه‌وره‌ى بازرگانييه‌وه سه‌ردانى بيجينگ ده‌كات
له 20 ساڵى داهاتوو چين پێويستى به نزيكه‌ى 6 هه‌زار فڕۆكه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر
چين بۆ كڕينى 100 فڕۆكه‌ى ئێرباس ئى 330، به بڕى 9.7 مليار دۆلار گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانياى ئێرباس مۆركردووه.
مۆركردنى ئه‌و گرێبه‌سته هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى سه‌ردانى ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا بۆ بيجينگ و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لى كا چيانگ، سه‌رۆكى وه‌زيرانى چين.
به گوێره‌ى لێدوانى گوته‌بێژى كۆمپانياى ئێرباس، ئه‌ڵمانيا بۆ كڕينى 30 فڕۆكه‌ى ئێرباس ئى 330، له‌گه‌ڵ بيجينگ، له كۆتايى مانگى حوزه‌يرانى ئه‌مساڵ گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
بۆ كۆنتڕۆڵكردنى بازاڕى چين، كێبڕكێيه‌كى توند له‌نێوان هه‌ردوو كۆميانياى بۆينگى ئه‌مه‌ريكايى و ئێرباسى ئه‌وروپايى هه‌يه و به گوێره‌ى پێشبينييه‌كانى بۆينگ، له 20 ساڵى داهاتوو بازاڕى چين پێويستى به 6 هه‌زار و 330 فڕۆكه‌ى نه‌فه‌رهه‌ڵگر ده‌بێت.
كۆمپانياى ئێرباس، كارگه‌كانى خۆى له تيانجينى باكوورى چين بۆ دروستكردنى فڕۆكه‌ى ئى 320 كردووه‌ته‌وه‌و بڕياريشيداوه كارگه‌كه فراوانتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت جۆرى تازه‌ى فڕۆكه‌كه ئى 330 له هه‌مان كارگه به‌رهه‌م بهێنێت.
كۆمپانيا ئه‌وروپاييه‌كه، له كۆتايى مانگى حوزه‌يران 2015، بۆ فرۆشتنى 75 فڕۆكه‌ى ئێرباس ئى 330 به به‌هاى 18 مليار دۆلار، گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانياى (چاينا ئه‌ڤيه‌يشن سه‌پلايز) مۆكردووه.