کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران.. بەبڕی 30 ملیار دۆلار پڕۆژە بۆ كۆمپانیاكان تەرخان دەكات
ئێران لەھەنگاوێكی نوێدا دەرگای وەبەرھێنان بە بڕی 30 ملیار دۆلار لەكەرتی نەوت و گاز بۆ كۆمپانیا بیانییەكان دەكاتەوە.
K24 - ههولێر
ئێران لەھەنگاوێكی نوێدا دەرگای وەبەرھێنان بە بڕی 30 ملیار دۆلار لەكەرتی نەوت و گاز بۆ كۆمپانیا بیانییەكان دەكاتەوە.
بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لەیەكەم رۆژی لوتكەی تاران رایگەیاند، وڵاتەكەی پلانێكی نوێی داڕشتوە بۆ بەرەو پێشبردنی ئابووری و دەرفەت بۆ وڵاتانی بەرھەم ھێنەری نەوت بڕەخسێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە كۆمپانیا نەوتییەكانی جیھان دەكات ، لە ئێران دەست بەكاری وەبەرھێنان بكەن.
زەنگەنە كۆنگرەی نێودەوڵەتی لوتكەی تاران ئاماژەی بەوەشكرد ، بۆ ئەو كۆمپانیا بیانیانەی دێنە ئێران كار دەكەن ، گرێبەستەكانیان بۆ ماوەی 15 تا 20 ساڵ كاری پێدەكرێت و كۆمپانیاكانیش ئازادن لهوهی به چ بڕه پارهیهك سهرماگوزاری دهكهن. بۆ دەستپێكردنی ئەم بەرنامەیه، ئێران نزیكەی 50 پڕۆژە لەبواری نەوت و غاز پتڕۆ كیمیایی ئامادە كردوە.
دوای رێككەوتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك چەندین كۆمپانیای بیانی دەستیان بەكاری وەبەرھێنان كرد لە ئێران.