ئابووری
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا.. به‌رهه‌مى زێر كه‌مده‌بێته‌وه
ته‌نيا له‌ماوه‌ى 9 مانگدا
K24- ژوورى هه‌واڵ
بەرھەمی زێری رووسيا لە ماوەی 9 مانگی رابردوودی ئەمساڵدا نزیکەی ١ تۆن و نیو کەمیکردوە بەراورد بە ساڵی رابردوو.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارايى رووسيا، بەرھەمی زێری رووسی لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢١٤ تۆن و ٥٠٠ کیلۆ بووە لە کاتێکدا ساڵی پار لە نۆ مانگی یەکەمی ٢٠١٤دا بەرھەمی زێری رووسی ٢١٥ تۆن و ٩٠٠ کیلۆ بووە كه ده‌كاته 1 تۆن و نيو كه‌مى كردووه.
سەبارەت بە زیو، وەزارەتی دارایی رووسيا رایگەیاندووە لە مانگی کانونی دووەمەوە تاوەکوو کۆتایی سێپتەمبەر، بەرھەمی زیوی رووسيا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ زیاتر لە ٨١٥ تۆن و٥٠٠ کیلۆ لە کاتێکدا ھەمان ماوە لە ساڵی رابردوو دا ٧٩٠ تۆن زیو به‌رهه‌م هاتووه.