کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لە بازاری کوبایە

ئه‌مه‌ريكاييه‌كانيش خوازيارن وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ن

کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لە بازاری کوبایە
کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لە بازاری کوبایە

K24 - ژوورى هه‌واڵ

دوای دابڕانێکی زۆر لە بازارەکانی جیھان، کۆمپانیا ئەوروپايیەکان چاویان لە کردنەوەی دەرگای ئەو وڵاتەیە بە رووی وەبەرھێنانەکانیاندا.

لە  رێگەی ٣٣ھەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی ھاڤاناوە کە لە ئەڵمانیا بۆ ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپايی بەرێوەچوو، کۆمپانیا ئەوروپیيەکان چاویان لەوەیە وەبەرھێنان لە کوبا بکەن.

بە ھەمان شێوە پێشەنگاکە، توانیویەتی کۆمپانیایەکی زۆری ئەمەریکايی بەرەو کوبا کێش بکات.

پێشەنگای ھاڤانا ئامانجی ئەوەیە بەستەڵەکی سەر ئابووری کوبا و وەبەرھێنان لەو وڵاتە گۆشەگیرە بشکێنێت، تاوەکو بازارەکانی بەرووی ئەوروپا و ئەمەریکا دا کراوەبن.