کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لە بازاڕی کوبایە

به‌مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنانه‌

کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لە بازاڕی کوبایە
کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لە بازاڕی کوبایە

K24- ژوورى هه‌واڵ

دوای دابڕانێکی زۆر لە بازارەکانی جیھان، کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لە کردنەوەی دەرگای ئەو وڵاتەیە به‌رووى وەبەرھێنانەکانیاندا.

لە رێگەی ٣٣ھەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی ھاڤاناوە کە لە ئەڵمانیا بۆ ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بەرێوەچوو، کۆمپانیا ئەوروپیەکان چاویان لەوەیە وەبەرھێنان لە کوبا بکەن.

بە ھەمان شێوە پێشەنگاکە، توانیویەتی کۆمپانیایەکی زۆری ئەمەریکی بەرەو کوبا په‌لكێش بکات.

پێشەنگای ھاڤانا، ئامانجی ئەوەیە بەستەڵەکی سەر ئابووری کوبا و وەبەرھێنان لەو وڵاتە گۆشەگیرە بشکێنێت، تاوەکوو بازاڕەکانی بەرووی ئەوروپا و ئەمەریکا دا کراوەبن.