سێوی به‌رواری هه‌نارده‌ی میسر ده‌كرێ

له‌ دهۆك به‌ناوبانگه‌

سێوی به‌رواری هه‌نارده‌ی میسر ده‌كرێ
سێوی به‌رواری هه‌نارده‌ی میسر ده‌كرێ

K24 – دهۆك

له‌ وه‌رزی به‌رهه‌می ئه‌مساڵدا، بڕێكی به‌رچاو له‌ سێوی به‌رواری باڵا هه‌نارده‌ی میسر ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (3.11.2015) ئه‌نوه‌ر عمر قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی پلاندانان و به‌دواداچوون له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان به‌ (K24) گوت: "مۆڵه‌ت به‌ كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی له‌ پارێزگای دهۆك دراوه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی سێوی به‌رواری باڵا بۆ وڵاتی میسر".

گوتيشى: "له‌ كاروانی یه‌كه‌مدا مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردنی 18هه‌زار تۆن سێو دراوه‌ته‌ كۆمپانیا خۆماڵیه‌كه"‌.  

به‌رواری باڵا، له‌ پارێزگای دهۆك به‌ناوبانگه‌ به‌ باشی و زۆری سێو.