کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ڤۆڵكس واگن كۆڵ نادا
بەڕێوەبەری كۆمپانیای ڤۆكس واگنی ئەڵمانی ، لە شاری فۆلف سبورخ و لەھۆڵی كارگەی دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ ، لەبەردەم زیاتر لە 20 ھەزار كرێكار، لەمەڕ ئەو كێشەیەی دووچاری كۆمپانیاكەیان بووتهوه رايدهگهيهنێ كه نابێت دەستەوەستان بوەستین و دەبێت رووبەڕووی ئەو كێشانە ببینەوە، بەڵێنیشیدا ڤۆكس واگن دووبارە متمانە بەدەست دەھێنێتەوە.
K24- ژوورى ههواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی، لە شاری فۆلف سبورخ و لەھۆڵی كارگەی دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ ، لەبەردەم زیاتر لە 20 ھەزار كرێكار، لەمەڕ ئەو كێشەیەی دووچاری كۆمپانیاكەیان بووتهوه رايدهگهيهنێ كه نابێت دەستەوەستان بوەستین و دەبێت رووبەڕووی ئەو كێشانە ببینەوە، بەڵێنیشیدا ڤۆڵكس واگن دووبارە متمانە بەدەست دەھێنێتەوە.
كرێكارانی كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن، بە دروشمی ئێمە ڤۆڵكس واگنین، لەسەر جلوبەرگەكانیشیاندا نوسرابوو: "ئێمە یەك گروپ و یەك خێزانین" لەناو ھۆڵی كارگەی كۆمپانیاك چاوڕەێی ئەوەبوون جارێكی دیكە ھیوایەك بۆ كۆمپانیاكەیان بگەڕێتەوە و ببنەوە بهباشترین دروستكارى ئۆتۆبێڵی جيهان.
بیرند ئۆست رولوە، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە لەبەردەم كرێكاران و دەستەی بەڕێوبەرانی ڤۆڵكس واگن، ئاماژەی بەوەدا كە كۆمپانیاكەیان پێداچوونەوە لە بەشی وەبەرھێنان دەكات و كەموكوڕیەكان چارەسەر دەكات.
رەتیشی كردوە كەبەھۆی ئەو كێشانەوە، ڤۆڵكس واگن، تووشی قەیرانی دارایی بێت و گوتى: "پێویستە لەمەودوا زۆر وردبین بن لەكارەكانمانداو لەھەڵەكانیشمان راستی فێر دەبین".
بەڕێوەبەرە نوێيهكە دڵنیای دایە كرێاكاران و دهڵێت: "بەھیچ جۆرێك وەبەرھێنان و پیشەسازی لەئەڵمانیا دواناكەوێت و بەڵكو بەرەو پێشەوەی دەبەین".
لەماوەی رابردوو كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی، بەھۆی زیادكردنی ئامێری ژینگەی پارێزى، كە دەستەی ژینگە پارێزی ویلایەتە یەكگرتەوەكانی ئهمهريكا بەفێڵ ناوی برد، بە ملیۆنەھا ئۆتۆمێڵی لە بازاڕە جیھانیەكان كشانەوە و زیاتر لە 18 ملیار دۆلار زیانی بەركەوت.