پاره‌ى گه‌نمى جوتياران ره‌وانه‌ ده‌كرێ

وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی داوە، ئەم ھەفتەیە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ھەرێمى كوردستان رەوانە بكا.

پاره‌ى گه‌نمى جوتياران ره‌وانه‌ ده‌كرێ
پاره‌ى گه‌نمى جوتياران ره‌وانه‌ ده‌كرێ

K24 – ھەولێر

وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی داوە، ئەم ھەفتەیە پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی ھەرێمى كوردستان رەوانە بكا.

دوێنێ یەكشەممە(4.10.2015) وەزارەتی بازرگانی ھەرێمى كوردستان، له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا بڵاويكردووه‌ته‌وه كە ساماڵ سەردار، وەزیری بازرگانی ھەرێمى كوردستان، بەدواداچوونی بۆ گلەیی جوتیارانی ھەرێم كردووه‌ و بەڵێنی لە وەزیری بازرگانی عێراق وەرگرتووە ئەم ھەفتەیە بڕە پارەى ساڵى رابردووى گەنمى جوتیاران و پێشينه‌ى پارەى گەنمى ئەمساڵیش رەوانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی عێراق، بە به‌ (K24) گوت: "دواكەوتنی پارەی گەنم، پەیوەندی بە نەبوونی پارەوە ھەبووە، ھەركات پاره‌ى كاش ھەبوو، وەزارەتی دارایی تەرخانی دەكات و دەیدات بە وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی خەرجی بكات و ئەمە كێشەیەكی سیاسی نییە".