نرخی دانەوێڵە لە بازاڕەكانی ئاسیا و ئەمه‌ریكا داده‌به‌زێ

لەیەكەم رۆژی كرانەوەی بازاڕی دانەوێڵە لە ناوچەكانی ئاسیا و ئەمه‌ریكا، نرخی دانەوێڵە بەگشتی و گەنم بەتایبەتی

نرخی دانەوێڵە لە بازاڕەكانی ئاسیا و ئەمه‌ریكا داده‌به‌زێ
نرخی دانەوێڵە لە بازاڕەكانی ئاسیا و ئەمه‌ریكا داده‌به‌زێ

K24- هه‌ولێر
لەیەكەم رۆژی كرانەوەی بازاڕی دانەوێڵە لە ناوچەكانی ئاسیا و ئەمه‌ریكا، نرخی دانەوێڵە بەگشتی و گەنم بەتایبەتی، بەشێوەیەكی بەرچاو بە بەراود لەگەڵ ساڵانی رابردوو ھەرزانفرۆش كرا و لە ھەندێ ناوچەی ئاسیاش بەرھەمی دانەوێڵە كەمی كردووە.
ناوەندنی بازرگانی تایبەت بە دانەوێڵە رایانگەیاند، نرخی گەنمەشامی و فاسۆڵیا لە بازاڕەكانی ئاسیا و ئەمه‌ریكا، دابەزینێكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و ھۆكاری ئەم بێ بازاڕییەش، بۆ نا لەباری كەشوھەوا لە ناوچەكانی بەرھەم ھێن گەڕاندەوە.
شارەزایانیش پیشبینی ئەوە دەكەن، بەھۆی نالەباری كەشوھەوا و نەبوونی كڕیار لەسەر دانەوێڵە لە جیھان، دابەزینی نرخ لەسەر بەرھەمەكان بەردەوامی دەبێت و كاریگەری خراپی لەسەر ئابووری جیھان دەبێت.