ئیسرائیل كرێكاری چینی ده‌وێ

بۆ كەمكردنەوەی نرخی خانوبەرە و دروست كردنی ژمارەیەكی زۆری خانوو، ئیسرائیل داوای 20 ھەزار كرێكاری

ئیسرائیل كرێكاری چینی ده‌وێ
ئیسرائیل كرێكاری چینی ده‌وێ

K24- هه‌ولێر
بۆ كەمكردنەوەی نرخی خانوبەرە و دروست كردنی ژمارەیەكی زۆری خانوو، ئیسرائیل داوای 20 ھەزار كرێكاری بیناسازی لە چین دەكا.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ (20.9.2015) بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند كه‌ بۆ كەمكردنەوەی نرخی خانوبەرە و دروستكردنی ژمارەیەكی زۆری خانوو، پێویستییان بە ھێنانی كرێكاری بیانی ھەیە بۆ ئەوەی لە كەمترین ماوەدا، زۆرترین یەكەی نیشتەجێبوون لە تەلئەبیب و شارەكانی دیكە دروست بكەن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەم بڕیارەی بە ھەنگاوێكی باش بۆ بەرەوپێشبردن و بوژاندنەوەی كەرتی ئاوەدانكردنەوە ناوبرد.
لەھەمانكاتدا وەزارەتی دارایی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: "ھیچ رێككەوتنێكی دوو لایەنە بۆ ھێنانی كرێكار لە نێوانماندا نییە و بە گەیشنتی ئەو كرێكارانەش بۆ ئیسرائیل، بە سەدان ھەزار دۆلار بۆ كرێی رێگا خەرج دەكەین و ئەركی ئێمەش وەك حكوومەتی تەلئەبیب، تەنیا مافی پاراستن و پێدانی كرێی رۆژانە دەبێت".
ژمارەی ئەو كرێكارە بیانیانەی لە ئیسرائیل كار دەكەن، ده‌گاتە نزیكەی 216 هه‌زار كرێكار.