پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی ڤۆڵكس واگن ده‌كشێنرێته‌وه‌

پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی ڤۆڵكس واگن ده‌كشێنرێته‌وه‌
پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی ڤۆڵكس واگن ده‌كشێنرێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر
كۆپانیای ڤۆڵكس واگن 5 ھەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمه‌ریكا كشاندەوە.
ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمه‌ریكا، داوای لە كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنی ئەڵمانی كرد كە بەھۆی ھەبوونی كێشە لە ئامێری شاراوەی پیسكردنی ژینگە، ئۆتۆمبێلەكانی بگوازێتەوە كە بەو ھۆیەوە ژینگەی وڵاتەكەیان پیس بووه‌ و پێشێلی یاسای ژینگە دەكات.
بەرپرسانی كۆمپانیای ڤۆڵكس واگنیش ئاماژەیان بەوە داوە، بەھۆی ئەم كێشەیەوە كە لە ئۆتۆمبێڵەكانیدا دروست بووە، بڕی 18 ملیار دۆلار زیانیان بەردەكەوێت.
ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمه‌ریكا، لە ساڵی 2014، ھەردوو كۆمپانیای ھیوندای و كیای كۆری، بەھۆی پێدانی زانیاریی ھەڵە لە ئۆتۆمبێڵەكانی، بەبڕی 300 ملیۆن دۆلار سزا دا.