کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شاری ورمێ فێستیڤاڵ بۆ ترێ ئهنجام دهدا
سێیەمین فێستیڤالی ساڵانەی ترێ لە شاری ورمێ، رۆژھەڵاتی كوردستان، دەستی پێ كردووە، و بۆ ماوەی حەفتەیەكیش
K24- ههولێر
سێیەمین فێستیڤالی ساڵانەی ترێ لە شاری ورمێ، رۆژھەڵاتی كوردستان، دەستی پێ كردووە، و بۆ ماوەی حەفتەیەكیش بەردەوام دەبێت.
ورمێ كە بەشاری ترێ ناسراوە، ساڵانە زیاتر لە 200 ھەزار تەن ترێ بەرھەمدەھێنێت. لەو ڤستیڤالەدا خەڵكی ئەو شارە جگە لەوەی دەیانھەوێ نەریتێكی كۆن بەزیندووی بھێلنەوە، ھاوكات بەدوای كڕیاریش بۆ ترێكەیاندا دەگەرێن.
ھاووڵاتیانی پارێزگای ورمێ له رۆژھەڵاتی كوردستان، بە گۆرانی و ھەڵپەركێ دووەمین فێستیڤالی ترێی ورمێیان كردەوە. ڤستیڤالی ترێ ھەموو ساڵێك لەوەرزی دەستپێكی چنینەوەی ترێ لە ورمێ بەرێوە دەچێت، ھەموو دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بە كوردو ئازەری و ئەرمەنەوە تێیدا بەشدار دەبن. و ترێی باخەكانیان نیشانی بەشداربووان دەدەن،و وەرزێرەكانیش گرەو لەسەر زۆری و جۆری ترێكانیان لەو ڤستیڤالەدا دەكەن.
سێیەم فێستیڤالی ترێی ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان ھەتا حەفتەیەك بەردەوام دەبێت،و وەرزێرەكانیش بەدوای كڕیاردا دەگەرێن. قوربانعەلی سەعادەت پاریزگای ورمێ بە ھەواڵنەری مێھری وتووە كە ورمێ دەتوانێ لەسالێكدا 10 ملیار دۆلار تەنیا لە ترێ داھاتی ھەبێت، بەڵام بەوتەی ئەو شێوازی خستنە بازاری ئەو ترێیە ھەڵەیە،و لەئاست جۆری و چەندایەتی ئەو ترێیەدا نیە.
ورمێ بەناوەندی بەرھەمھێنانی ترێی ئێران ناسراوە،و ساڵانە زیاتر لە 280 ھەزار تەن ترێ بەرھەم دەھێنێت، و ھەربۆیەش ناوی "شاری ترێیان" لە ورمێ ناوە. ئەو رێژە زۆرە لەترێی ورمێ لەبێ بازاریدا دەنالێنێت، ھەر بۆیە بەشێكی لە ناوخۆ بەئاوی ترێی حەلال دەخرێتە بازار، و بەشێكیش ھەناردەی وڵاتانی دەورووبەر دەكرێت، و وەكوو شەراب دەخورێتەوە.