کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
شاره‌زا و پيشه‌وه‌رانى سووريا پيشه‌سازى توركيا ده‌بووژێننه‌وه
به هه‌زاران پيشه‌وه‌ر و كارزانى سووريا به هۆى شه‌ڕى وڵاته‌كه‌يانه‌وه به‌ره‌و توركيا ره‌ويان كردووه و له ئێستادا بوونه‌ته هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردنى پيشه‌سازى له توركيا.
K24 – هه‌ولێر
به هه‌زاران پيشه‌وه‌ر و كارزانى سووريا به تايبه‌تى پيشه‌وه‌ران و شاره‌زايانى ناوچه‌ى پيشه‌سازى حه‌له‌ب، به هۆى شه‌ڕى وڵاته‌كه‌يانه‌وه به‌ره‌و توركيا ره‌ويان كردووه و له ئێستادا بوونه‌ته هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردنى پيشه‌سازى له توركيا.
گيرسانه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌زا و پيشه‌وه‌رانه له توركيا بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى وه‌رشه و كارگه‌كانيان بگوازنه‌وه ئه‌و وڵاته و له شاره‌كانى غازى عه‌نتاب، بۆرسه، مێرسين و ئه‌ستنه‌بوڵ ده‌يان كارگه و وه‌رشه‌ى پيشه‌وه‌ره سوورياييه‌كان كراوه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مى ئه‌و كارگه و وه‌رشانه گه‌يشتووه‌ته بازاره‌كانى ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌مبوڵ و به رێگه‌ى ده‌رياشدا به‌شێكى ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌وروپا و باكوورى ئه‌فريقيا و له رێگه‌ى وشكانيشه‌وه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه ده‌گه‌يه‌ندرێنه بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
به گوێره‌ى راپۆرتى يه‌كێتى ژووره بازرگانييه‌كانى توركيا له نيوه‌ى يه‌كه‌مى ساڵى 2013دا 238 كارگه به سه‌رمايه‌ى سوورياييه‌كان له توركيا كراونه‌ته‌وه و له نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا ئه‌و ژماره‌يه گه‌يشتووه‌ته دوو ئه‌وه‌نده و له هه‌مان واده‌ى ساڵى رابردووش‌دا 585 كۆمپانياى سووريايى له توركيا تۆمار كراوون.
وه‌به‌رهێنه‌ره سوورييه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌وان توانيويانه توانست و كارامه‌يى خۆيان له بازارى كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانياندا بكه‌ن و بيرۆكه‌ى نوێ پێشكه‌ش بكه‌ن و به هۆى شاره‌زاييه بێوێنه‌كه‌يان له پيشه‌سازى رستن و چنين و په‌مۆ و كانزادا سه‌ركه‌وتنى به‌رچاويان به‌ده‌ستهێناوه.
قه‌يس محێميد، يه‌كێكه له‌و خاوه‌ن كۆمپانيايانه و پێى وايه حكومه‌تى توركيا هاوكاريان بووه له سه‌رخستنى پڕۆژه‌كانيان و كارئاسانى بۆ كردوون بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌وه‌ى ده‌يزانن بيخه‌نه خزمه‌تى ئابوورى ئه‌و وڵاته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، شاره‌زايى سوورياييه‌كان له پيشه‌سازى و بازرگانى له حه‌له‌ب، هۆكارى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونيانه له توركيا.
عه‌ممار علێوى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كارگێڕى كۆمپانياى علێوى محيمێد، رايگه‌ياند، له يه‌كه‌م رۆژه‌وه، كه روويان له توركيا كرد، رووبه‌ڕووى زۆر ئاسته‌نگ بوونه‌وه، به‌ڵام كارئاسانى و ده‌ستگرۆيى حكومه‌تى توركيا وايكرد، بتوانن به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپه‌كاندا زاڵ ببن.