ئاستی وەبەرھێنانی نەوتی ئۆپیك دادەبەزێت

به‌هۆى په‌ككه‌وتنى بۆڕييه‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ باكوورى عێراق، ئاستى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ريكخراوى ئۆپيك كه‌مى كردووه‌.

ئاستی وەبەرھێنانی نەوتی ئۆپیك دادەبەزێت
ئاستی وەبەرھێنانی نەوتی ئۆپیك دادەبەزێت

K24 – ھەولێر

به‌هۆى په‌ككه‌وتنى بۆڕييه‌كانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له‌ باكوورى عێراق، ئاستى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ريكخراوى ئۆپێك كه‌مى كردووه‌.

بە گوێرەی رووپێویەكی "ئاژانسی رۆیتەرز"، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرھێنانی نەوتی رێکخراوی ئۆپێک کەمی کردووەو هه‌ندێك له‌ وڵاتانى كه‌نداويش له‌ نێويشياندا عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ له‌ بازاڕى نه‌وتدا، ده‌ستيان گرتووه‌ به‌ پاراستنى پشكه‌كانيانه‌وه‌.

ئەو روپێوییە بە پشت بەستن بە تۆماری باری نەوت و سەرچاوەکان لە ناو کۆمپانیاکانی نەوت و رێکخراوی ئۆپێک و راوێژکارەکانی، روونى كردووه‌ته‌وه‌، لە مانگی رابردوودا ئاستی وەبەرھێنانی نەوت لە رێکخراوی ئۆپێک لە ماوەی یەک رۆژدا دابەزیوە بۆ ٣١.٧١ ملیۆن بەرمیل، بە بەراورد بە مانگی تەمووز کە ٣١.٨٨ ملیۆن بەرمیل بووە.