کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆمپانيا توركييهكان داواى قه‌ره‌بوو له عێراق ده‌كه‌ن
ژماره‌يه‌ك له‌و كۆمپانيا توركييانهى له عێراقدا كارده‌كه‌ن، داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زيانه‌كانيان له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر
ژماره‌يه‌ك له‌و كۆمپانيا توركييانهى له عێراقدا كارده‌كه‌ن، داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زيانه‌كانيان له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن.
خستنه‌ڕووى ئه‌م داوايه دواى ئه‌وه دێت، له حوزه‌يرانى 2014دا كاتێك داعش موسڵى داگيركرد، كارگه‌يه‌كى چيمهنتۆى سه‌ر به كۆمپانياى "كارمينكۆل بالنس"ه توركيا ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا و خاوه‌نى كۆمپانياكه‌ش له رێگه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركياوه ده‌يه‌وێت عێراق قه‌ره‌بووى بكاته‌وه.
ئيسماعيل كوبان، خاوه‌نى كۆمپانياكه، رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌يان داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كۆمپانيا توركييهكان له عێراق بكات و لانيكه‌م نيوه‌ى زيانه‌كانيان بۆ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
گوتيشى: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كۆمپانياكان ئه‌ركى عێراقه، چونكه حكومه‌ت به‌رپرسه له دابينكردنى ئاسايش و ئارامى وڵات و ئاسايشى وه‌به‌رهێنه‌ران.