به‌بێ ڤيزا هيچ گه‌شتيارێك ناتوانێت بێته‌ نێو خاكى عێراق

بۆ پێدانى ڤيزا به‌ هه‌ر گه‌شتيارێك 40 دۆلارى لێوه‌رده‌گيرێ

به‌بێ ڤيزا هيچ گه‌شتيارێك ناتوانێت بێته‌ نێو خاكى عێراق
به‌بێ ڤيزا هيچ گه‌شتيارێك ناتوانێت بێته‌ نێو خاكى عێراق

K24 - ژوورى هه‌واڵ

ئەحمەد جەمال وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەو ھەواڵانەی رەتکردتۆتەوە کە باس لەوە دەکەن بەبێ بوونی ڤیزا گەشتیاران دەتوانن سەردانی عێراق بکەن.

 وتیشی:  بری ٤٠ دولار لەھەر گەشتیارێک وەردەگیرێت لەکاتی ھاتنی بۆ عێراق.

راشیگەیاند، ئەم بریارە ئەو ھاوڵاتییە ئێرانیانەش دەگرێتەوە کە سەردانی مەزارە پیرۆزەکانی عیراق دەکەن بەتایبەت لەبۆنە ئایینیەکاندا.

رەخنەی ئەوە لە حکومەتی عێراق دەگیرا کە رێگە بە ھاووڵاتیانی ئێرانی داوە بەبێ بوونی ڤیزا و دانی پارە، دەتوانن بێنە عێراق بەتایبەتی لە کاتی بۆنە ئایینەکانی شیعەدا.