هێلى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ كاليفۆرنيا دروست ده‌كرێ

گروپی كۆمپانیاكانی چین بۆ رێگاوبان، ھێڵی شەمەندەفەری خێرا لە ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ريكا دروست دەكەن.

هێلى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ كاليفۆرنيا دروست ده‌كرێ
هێلى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ كاليفۆرنيا دروست ده‌كرێ

K24- ژوورى هه‌واڵ

گروپی كۆمپانیاكانی چین بۆ رێگاوبان، ھێڵی شەمەندەفەری خێرا لە ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ريكا دروست دەكەن.

كۆمپانیای بەناوبانگی "سی ئاڕ ئاڕ سی" وڵاتی چینی ، بڕیارە لەویلاتەتی كالیفۆڕنیای سەربە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمه‌ریكا ، پڕۆژەی دروست كردنی ھێڵی شەمەندەفەری سەردەمیانە بنیات بنێن كە لەنێوان "لۆس ئەنجلێس" و "سان فرانسیسكۆ"دایە و درێژیی رێگاكەی بە 800 میل دەخەملێنرێت .

خێرایی ئەم شەمەندەفەرە لە كاتژمێرێكدا 220 میل دەبڕێت و ویلایەتی كالیفۆڕنیاش بڕی زیاتر لە 13 ملیار دۆلاری بۆ تەواوكردنی ئەم بڕۆژەیە تەرخان كردوە.

كۆمپانیا چینیەكە كە تایبەتە بە دروستكردنی ھێڵی شەمەندەفەری خێرا، لەمانگی رابردوو لەگەڵ كاربەدەستانی ویلایەتی كالیفۆڕنیا كۆبۆتەوە، بەمەبەستی دانانی پلانی تۆكمە بۆ دەست پێ كردنی ئەو پڕۆژە گەورەیە، كە دەبێتە گەورەتیرن پڕۆژەی ئەم كۆمپانیایە لە ئەمه‌ریكا.