کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێله ئاسمانییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دژی هێڵه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن
K24- هه‌ولێر
ھێڵە فرۆكەوانییەكانی ئەمه‌ریكا، ھەڵمەتێكیان لە دژی ھێڵەكانی رۆژھەڵاتی ناوەرەڕاست دەست پێ كرد.
بەڕێوەبەرە گشتیی كۆمپانیا فڕۆكەوانییه ئەمه‌ریكییه‌كان و دێلتا، بە كۆدەنگی لەگەڵ جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا، كۆبوونەوە و ئامانجی ئەم دانیشتنەش روونكردنەوەی نارەزاییەكانیان بوو لە دژی سێ كۆمپانیای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
به گوته‌ی ئه‌وان، كۆمپانیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كێبڕكییەكی ناڕەوا لە بەرانبەر كۆمپانیاكانیان دەكەن و ھاریكاری راستەوخۆیان بە بڕی زیاترە لە 40 ملیار دۆلار لە ساڵی 2004 ەوە لە وڵاتەكانیان وەرگرتووە.
به‌پێی ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هێشتا روون نییە، كە ئایا نووسینگه‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئەم سكاڵایەی كۆمپانیا فرۆكەوانییەكانی وڵاته‌كه‌ی وەردەگرێت یان نا.
نووسینگەی كاروباری دەرەوە رایگەیاند: "لە ئێستادا گوێ لە سكاڵاكانی ئەوان دەگرێت و لێی دەكۆڵێتەوە، بڕیارە بۆ ھەمان مەبەست، لە شاری لەندەن، پایته‌ختی به‌ریتانیا، كێری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میرنشینی ئیماڕاتی عه‌ره‌بی كۆببێتەوە.