کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق.. له‌مه‌ودوا باجى ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گيرێت
به‌مه‌به‌ستى دابينكردنى خه‌رجى چاككردنه‌وه‌ى رێگا‌و بانه‌كان، حكوومه‌تى عێراق بڕياريدا باجى ئۆتۆبێل وه‌ربگرێت.
K24 – به‌غدا
به‌مه‌به‌ستى دابينكردنى خه‌رجى چاككردنه‌وه‌ى رێگا‌و بانه‌كان، حكوومه‌تى عێراق بڕياريدا باجى ئۆتۆبێل وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (10.9.2015) مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە (K24) گوت: "دوێنێ لە پەرلەمان پرۆژەیاسای باجی ئۆتۆمبێڵ پەسەندکرا و بەگوێرەی یاساکە ساڵانە دەبێت خاوەن ئۆتۆمبێڵەکان باج بدەن کە لە 60 هەزارەوە دەستپێدەکات، تاوەکوو 600 هەزار دينار".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "ئەوان ھەوڵیاندا بۆ ئەوەی ئەو پارەیە نەگەڕێتەوە گەنجینەی خەزێنەی دارایی، بەڵكو راستەوخۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان پارەكە بەكار بھێننەوە بۆ چاككردنی رێگاوبان و پردەكان و ئەو ھەوڵەشیان سه‌ری گرتووەو پارەكە ناگەڕێتەوە بەغدا و راستەوخۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان كاری لەسەر دەكەن".
له درێژه‌ى قسه‌كانيشدا گوتى: "ئه‌و بڕياره هه‌رێمى كوردستانيش ده‌گرێته‌وه".