کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به بههارات تابڵۆ دهنهخشێنن
لەبەر نەبوونی پێداویستی نیگارکێشانه
K24- ژوورى ههواڵ
دوو کچی فەلەستینی لەبەر نەبوونی پێداویستی نیگارکێشان، ناچارن ھەندێک کەرەستەی دیکە وەکوو بەھارات و میوە و و کەرەستەی جوانکاری ئافرەتان بۆ بەرەو پێشبردنی ھونەرەکەیان بە کار بێنن راپۆرتێک لەم بارەیەوە
بیبەر، زەردەچەوە و ھەندێک بەھاراتی دیکە، ئەمە بۆ ئامادەکردنی خواردن نییە، بەڵکو "ئەلئەیش" بۆ نەخشاندنی تابلۆیەک بە کاریان دێنێت.
ئەلئەیش، کچێکی ھونەرمەندی فەلەستینییە، بە ھۆی کەمیی کەرەستەکانی تابلۆ کێشان لە وڵاتەکەی، ناچار بووە داھێنان بكات لە پێناوی ئەوەی حەز و ھونەرەکەی نەمرن.
رەنگە پێمان وابێت ئەو ھەنارە بۆ خواردن ئامادە دەکات، بەڵام ئەلئەیش جگە لە بەھارات، ھەندێک لە میوەکانیش بۆ کارەکانی بە کار دەھێنێت، ههروهكوو خۆى دهڵێت: "چونکە ھەنارم زۆر خۆش دەوێت، بۆیە بڕیارم دا ھەندێک تازەگەریی بەم میوەیە بکەم، ئەوە بەھرەیەکە خوا بە منی بەخشیوە، وایە لە سەرتا رەخنەی زۆرم لێ دەگیرا، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا خەڵکانێکی زۆر پشتگیریم دەکەن".
لە ساڵی ٢٠٠٧ەو کە ئیسرائیل گەمارۆکانی بۆ سەر کەرتی غەزەی فەلەستین چڕتر کردەوە، زۆر کەرەستە و لەوانەش پێداویستییەکانی کاری ھونەری زۆر بە زەحمەت لە بازاڕەكاندا بەردەست دەبوون، ئەگەریش بەردەواست بوونایە نرخیان بۆ ھەندێ كەس گونجاو نەبوون، ئەمە وای کرد نەک تهنيا ئەلئەیش، بەڵکوو زۆر بەھرەمەندی دیکە كەرەستەی جۆراوجۆر بۆ تابلۆکانیان بە کار بێنن.
خلوود، جیاواز لە كچە ھاوڕێکانی، لە بڕی بەكارھێنانی پێداویستییەكانی جوانکاریی بۆ جوانكردنی رووخساری خۆی، ئەو پێداویستییانە بۆ نەخشاندنی رووخساری تابلۆكانی بە کار دەھێنێت، ههروهكوو خۆى دهڵێت: "ھەندێک جار ئەو کەرەستانەی پێویستمە، بە ھۆی گرانی نرخەکەی ناتوانم دابینی بکەم و ھەندێک کاتیش بە ھۆی گەمارۆکان ھەر دەستم ناکەون، بیرۆکەیەکی جوان بوو کە بتوانم مکیاژ بەکار بێنم چونکە ھەمیشە بەردەستە".
نە گەمارۆکان و نە نەھامەتیەكانی ژیان، نەیتوانی حەزی ئەوان بۆ رەنگ و ھونەر کەم بکەنەوە و رێگر بن لە پێش بە دیھێنانی ئاواتەکانیان.