کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نووسه‌رێكى فه‌ره‌نسايى: له 2022 فه‌ره‌نسا ئيسلامييه
رۆماننووسێكى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسا، بڕواى وايه له 2022دا سه‌رۆكى پارتێكى ئيسلامى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى فه‌ره‌نسا ده‌رده‌چێت و وڵاته‌كه‌ى ده‌بێته وڵاتێكى ئيسلامى.
K24 – هه‌ولێر
رۆماننووسێكى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسا، بڕواى وايه له 2022دا سه‌رۆكى پارتێكى ئيسلامى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى فه‌ره‌نسا ده‌رده‌چێت و وڵاته‌كه‌ى ده‌بێته وڵاتێكى ئيسلامى.
ميچێڵ ولباك، نووسه‌رى رۆمانى "سۆميسيۆن" (خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان)، له چاوپێكه‌وتنێكدا رايگه‌ياند، مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێنيشتووه، وڵاته‌كه‌ى دواى چه‌ند ساڵێكى ديكه ببێته وڵاتێكى ئيسلامى.
ولباك، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه كار بۆ وروژاندنى گيانى رق و كينه ده‌كات و له 2002دا چه‌ند وته‌يه‌كى دژ به ئيسلام و قورئانى لێگواسترانه‌وه و ناوبانگى به دژايه‌تيكردنى په‌نابه‌رى وڵاتانى ئيسلامى ده‌ركرد.
له كتێبى "سۆميسيۆن"دا، كه دواهه‌مين كتێبييه‌تى، ولباك گريمانه‌ى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، له 2022دا فه‌ره‌نسا ده‌بێته وڵاتێكى ئيسلامى و سه‌رۆكى پارتێكى ئيسلامى وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌و نووسه‌ره فه‌ره‌نساييه، بڕواى وايه مامه‌ڵه‌ى ميديايى و رۆشنبيرى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئيسلام‌دا سه‌رچاوه‌كه‌ى له "ترسه‌وه"يه و له هه‌مانكاتيشدا ترسى خۆى له فراژووبوونى هزرى ئيسلامى له ئه‌وروپا نه‌شارده‌وه.
رۆژنامه‌ى "زه گارديان"ى بريتانيا چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ولباك ئه‌نجامداوه به بۆنه‌ى وه‌رگێڕانى رۆمانه‌كه‌ى ناوبراو بۆ زمانى ئينگليزى.
ولباك، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت: لێشاوێك كتێب و به‌رگى گۆڤاره‌كانى ئه‌وروپا كه ترسيان له ئيسلام خستووه‌ته‌ڕوو، بوونه‌ته جۆرێك له شێتى و تێكچوونى عه‌قڵ.