کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌رتی گه‌شتیاری باكووری كوردستان په‌كی كه‌وتووه
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه، كەرتی گەشتیاری لە بەشێكی شارەكانی باكووری كوردستان
K24- هه‌ولێر
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه، كەرتی گەشتیاری لە بەشێكی شارەكانی باكووری كوردستان پەكی كەوتووە.
گەڵ نزیك بوونەوەی جەژنی قوربان، جمۆجۆلی گەشتیاری لە ھەندێك له شارەكانی باكووری كوردستان سست بووە و ئەمساڵ جیاوازە لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، ھەرچەندە بەپێی ئامارێكی نافەرمی مانگانە دوو 200 ھەزار و ساڵانە 2ملیۆن گەشتیار ڕوویان دەكردە شارەكانی كوردستان، بەڵام وەك خاوەن ھۆتێلەكان ئاماژەیان بۆ كردووە، بەھۆی شەڕەكانی ئەم چەند مانگەی دوایی، جووڵەكە وەستاوە و ھیچی پێوە دیار نییە و ئه‌و هوتێله پێنج ئه‌ستێرانه‌ی كه له ناوچه گه‌شتیارییه كوردییه‌كان دروست كرابوون بۆ جه‌ژنی قوربان، به به‌تاڵی ده‌مێننه‌وه و 10% پڕ نەبوونەتەوە.
بەھۆی دروستبوونی شەڕ و سووتاندنی ئۆتۆمبێل و تەقاندنەوەی پردەكان، له شاره‌كانی دیاربه‌كر، ماردین، ئورفه، ئادیه‌مان و وان، ماوه‌ی سێ مانگه دۆخی ئەمنی تێكچووە و لەبەر راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له زۆربه‌ی ناوچه كوردییه‌كان شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌رووی گه‌شتیارانه‌وه داخراون.