کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوبه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی میوان وه‌رده‌گرێ
K24- هه‌ولێر
لەماوەی شەش مانگی رابردوو، 7 ملیۆن كەس بۆ گه‌شتوگوزاری و بازرگانیی سەردانی دوبەی، پایته‌ختی دووه‌می ئیماراتیان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گەشتیی ئیماراتی دوبەی، لە راپۆرتێكیدا بڵاوی كردوە، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵه‌تی دوبەی، رێژەی سەردانكردنی ھاووڵاتیانی بیانی بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، 9% زیادی كردوە، كه گه‌یشتووه‌ته سه‌روو 7 ملیۆن كه‌س، بەو شێوەیەش داھاتی ئەم كەرتە لە بەرزبونەوەدایە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بوەش دا، دەستەی رێگاوگەیاندن، ڕۆڵێكی باش و گرنگیان ئەنجام داوە لە رووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابینكردنی ئارامی و ئاسایش بۆ میوانان، لەھەمان كاتدا راپۆرتەكە دوبی بە یەكێك لە باشترین شار لە ڕووی شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیار و ھاتوچۆكردنیان لە جیھان هه‌ژمار دەكات و ئەوانەی سەردانی دەكەن خۆشحاڵن بەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشتر لە وڵاتانی دیكە پێشكەشیان نەكراوە.
دوبەی وەك شارێكی گەشتیارى و بازرگانی، بووه‌تە ناوەندێكی جیھانی و چەندان كۆمپانیای فڕۆكەوانی نێودەوڵەتیشی لێیه، به پایته‌ختی دووه‌می ئیمارات داده‌نرێت، دانیشتووانه‌كه‌ی كه ده‌گاته 2,2 ملیۆن كه‌س، زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئیمارات نین.