کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جوڵهی گهشتیاری له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بهرز دهبێتهوه
سهرباری ئهو قایرانانهی ڕووی له ناوچهكه كردووه، ئاستی جوڵەی گەشتیاری به ڕێژهی 10% لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرز بووهتەوە.
K24- ههولێر
سهرباری ئهو قایرانانهی ڕووی له ناوچهكه كردووه، ئاستی جوڵەی گەشتیاری به ڕێژهی 10% لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرز بووهتەوە.
گواستنەوەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی (ئەلئیاتا) له راپۆرتێكیدا ڕایگەیاند، بازاڕی فڕۆكەخانە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست كە پشكی بةرِيَذةي 5% لە گەشتە ئاسمانییە جیھانییەكانی بەردەكەوێت، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2014، 173 ملیۆن كەس زیادی كردووە.
كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئیماراتی، كە بە سێیەم گەورە كۆمپانیا گواستەنەوەی بارھەڵگر لە جیھان ھەژمار دەكرێت، بۆ ئەم ساڵ پێنج ملیۆن تەن شتومەكی گواستووەتەوە، لەھەمانكاتدا كۆمپانیای فیدڕاڵ ئێكسپرێسس ، بە پلەی یەكەم دێت بە گواستنەوەی حەفت ملیۆن تەن و كۆمپانیای یوبی ئێس ئێرلاینز بە چوار ملیۆم تەن لە پلەی دووەم دێت.