کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نمايشهكانى پێشانگايهكى جلوبهرگ، ناوازهيه
پێڵاوی پاژنهبهرز و نەخشی ئاڵۆز لەسەر جلەكان جوانترین تایبەتمەندییەكانی پێشانگایەكی ناوازە بوو لە لەندەن.
K24 – ھەولێر
پێڵاوی پاژنهبهرز و نەخشی ئاڵۆز لەسەر جلەكان جوانترین تایبەتمەندییەكانی پێشانگایەكی ناوازە بوو لە لەندەن.
جولیەن ماكدۆناڵد، دیزاینەری ناوداری مۆدە پێشانگایەكی بۆ جلی بەھار و ھاوینەی لە باڵەخانەی "دێریلكت" لە لەندەنى پايتهختى بهريتانيا كردەوە.
جلوبەرگەكان بە شێوەیەكی زۆر ئاڵۆز نەخشكرابوون و ھونەری كاركردنەكەش پێی دەگوترێت "ئەپۆكالپتیك" واتە ئەو جلانەی لە سەردەمی بەر لە كۆتاھاتنی دنیا لەبەر دەكرێن، بەڵام لەبەر بەرزی پێڵاوەكانیش ژمارەیەك لە خانمان نەیانتوانی بەردەوام بن لە نمایشەكە.
ئەو پێشانگایە تەنیا جلی تایبەت بەوەرزەكانی لەخۆ نەگرتبوو، بەڵكو جلی بوكێنی و پیاوانیشی تێيدا نمایش دهكرا كە ببووه جێگەی سەرنجی ئامادەبووان.
ماكدۆناڵد، خەڵكی وێڵزە، جگە لە كاری دیزاینەری جلوبەرگ، دادوەری بەرنامەی بەریتانیا و ئێرلەندای مۆدەیە.