کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خواستى جلوبه‌رگى كوردى له ئه‌وروپا زيادى كردووه
كوردانى ئه‌وروپا به‌گرنگييه‌وه ده‌ڕواننه جلى كوردى، به‌جۆرێك وايكردووه خواست له‌سه‌ر جلوبه‌رگى كوردى زياد ببێت.
K24 – ھەولێر
كوردانى ئه‌وروپا به‌گرنگييه‌وه ده‌ڕواننه جلى كوردى، به‌جۆرێك وايكردووه خواست له‌سه‌ر جلوبه‌رگى كوردى زياد ببێت.
يه‌كێك له‌و تايبه‌تمه‌نديانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد جيا ده‌كاته‌وه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى سه‌ر گۆى زه‌وى جلوبه‌رگه‌كه‌يه‌تى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به شانازييه‌وه له‌زۆربه‌ى بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا ياخود له كارى رۆژنانه‌يدا ئه‌و جلانه ده‌پۆشن، كوردانى ئه‌وروپاش به‌مه‌به‌ستى ده‌رخستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ييان روويانكردووه‌ته پۆشينى جلى كوردى.
له‌شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان، كارگه‌يه‌ك كراوه‌ته‌وه، تايبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى جلى كورد و هه‌نارده‌كردن بۆ وڵاتانى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌ڵمانيا، فه‌ڕه‌نسا، نه‌رويج و پرتوگال.
بە پێی گوتەی بەرێوەبەری ئەو كارگەیە مانگانە داواکاری نزیکەی ٢٠٠ دەست جلوبەرگ وەردەگرن و نرخی ھەریەکێکیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٤٠٠ یۆرۆدایە.
ئه‌مڕۆ جلى كوردى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له زۆربه‌ى بازاڕه‌كانى كوردستان جێگه‌ى خۆى كردووه‌ته‌وه خواستێكى زۆرى هه‌يه، له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تيه‌كانيشدا فرۆشى زۆر بووه، به‌تایبه‌ت جلوبه‌رگى منداڵان، كراس و كه‌وای ژنان، شاڵ، رانك و چۆغه‌ى پیاوان له ريزى ئه‌و جلوبه‌رگانه‌دان كه له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا زۆر له‌به‌رده‌كرێن و خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره.
ئه‌و جل و بەرگە، پێشتر لە باكووری كوردستان و توركیا لەبەركردنی قه‌ده‌غه بوو، به‌ڵام له ئێسته‌دا جگە لەوەی لە شارەكانی باكوور و توركیا بە ئاشكرای دەپۆشرێت، ھەناردەی بازاڕه‌كانى وڵاتانى ئەمه‌ریكا و ئەوروپاش دەكرێت.
"مه‌همه‌ت كایماك"، سه‌په‌رشتیاری كارگه‌ى جلوبه‌رگى دياربه‌كر، له‌لێدوانێكیدا بۆ "ئاژانسى هه‌واڵى ئانادۆڵ" رایگەیاندووە، ئەوان دەیانەوێت كه‌له‌پووری كوردی ببەنه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا، بۆیە بڕیاری هه‌نارده‌كردنی جلوبه‌رگی كوردی‌یان داوە.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردێكی زۆر له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا ده‌ژین، جلوبه‌رگی كوردی خواستی زۆری له‌سه‌ره، بە تایبەت جلوبه‌رگی تایبه‌ت به خه‌ڵكی دیاربه‌كر، شرنا‌خ و هه‌كاری.
كارمەندانی ئەو كارگەیە ته‌نيا به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی پاره ئه‌و كاره ناكه‌ن، به‌ڵكو ئامانجیانه ناوچه‌كه و وڵاته‌كه به جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنن، جگە لەوەش، ناردنە دەرەوەی ئەو جلوبەرگە، جگە لە ناساندنی كه‌لتوری كوردی، وا دەكات كۆمەڵێك گەشتیار بەو ھۆیەوە سەردانی ناوچە كوردستانیەكان بكەن بۆ ئاشنا بوون بە كه‌لتوری كوردی.