400 جۆرى خورما نمايش ده‌كرێ

سێه‌يه‌مين پێشانگه‌يه‌ ده‌كرێته‌وه‌

 400 جۆرى خورما نمايش ده‌كرێ
400 جۆرى خورما نمايش ده‌كرێ

K24-ژوورى هه‌واڵ

وڵاتى لیبیا زیاتر له‌ 400 جۆری خورمای هه‌یه‌، بە یەكێك لە گەورەترین وڵاتانی بەرھەمھێنەری ئەم سامانە ناسراوە، بۆ ئەمساڵ لیبیا لە سێیەم پێشانگەی ساڵانەی خۆرما لە ترابلۆسی پایتەخت، لەگەڵ كاری ھونەریی دروستكراو لە گەڵای دارخورما نمایش كران.

جۆره‌كانى خورماى ئه‌و وڵاته‌ لە رەنگ و تام و شێوەدا جیاوازن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێشانگایه‌ك به‌ بە پاڵپشتیی وەزارەتی ئابووری كراوەتەوە، 48 كۆمپانیا لە ناوچە جیاوازەكانی لیبیا بەشدارن كه‌ زیاتر له‌ 45000 كیلۆ خورمایان لە جۆری جیاواز خستووەتە بەر چاوی كڕیاران.

ئەحمەد عەبدوللا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فرۆشیاری خورما ده‌ڵێت: "ئێمە لە غەدامسەوە 15000 كیلۆ و21 جۆری خۆرمامان ھێناوە. ئێمە بە 26 جووتیار و سێ كۆمەڵەی كشتوكاڵی و دوو كۆمپانیا لەم پێشانگەیە بەشدارین".

لەو 400 جۆر خورمایەی لە لیبیا بەرھەم دێت، تەنیا 95 جۆری بە شێوەی بازرگانی دەفرۆشرێت و سەرەڕای بەرھەمھێنانی زۆر، لیبیا خورما ھاوردە دەكات.

مونیب ئەرحۆمە، یه‌كێكه‌ له‌ كڕیاره‌كانى خورما و ده‌ڵێت: "پێشانگاكە نایابە، بەڵام ھەندێك تێبینیم ھەیە، ئەمڕۆ لە پێشانگاكە بینیم، زۆر جۆر و بڕێكی زۆر خورمامان لە باشووری وڵات ھەیە، كەچی ھێشتا خورما ھاوردە دەكەین، ئێمە ھێشتا خورمای توونسی و وڵاتانی دیكه‌مان لە بازاردا ھەیە، لە كاتێكدا قەبارەی بەرھەمھێنانی خورمای خۆمان زۆر زیاترە".

لە پێشانگاكەدا تەنیا خورما نمایش ناكرێت، ژنان بە جلوبەرگی كه‌لتوورى خۆیان دانیشتوون و لەبەرچاوی كڕیاران سەبەتە و بابەتی دیكه‌ دەھۆننەوە.

ئیبراھیم ئەلغەنایی، بەڕێوەبەری كۆمپانیا ده‌ڵێت: "ئێمە بەو بەرھەمانەی لە گەڵا و قەدی دار خورما دروست دەكرێن و ھەروەھا بە بۆن و بخور بەشدارین، ئێمە حەز دەكەین كه‌لتوورى كۆمەڵایەتی و میراتی خەڵكی وڵاتمان لەڕێگەی ھونەر پێشان بدەین".

پێش ئەو پێشانگەیە لە ساڵی 2014 جووتیارانی لیبیا لە پێشانگەیەكی ھاوشێوە لە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی به‌شداریان تێیدا كرد و رۆڵێكى به‌رچاویان هه‌بوو.